دەربارەی ئێمە

دامەزراوەی چەتری کولتووریی سلێمانی، دامەزراوەیەکی کولتوورییە، لە لایەن چەند هونەرمەند و نووسەرێکەوە بەڕێوە دەبرێت بۆ  پاڵپشتیکردن و بەرەوپێشبردنی چالاکییە ڕۆشنبیری و فەرهەنگییەکان لە شاری سلێمانیدا، لە بوارەکانی ئەدەب، هونەر، فیکر و هەر بوارێکیتر کە خزمەت بە دیوە کولتوورییەکەی سلێمانی بکات.

ئامانجە سەرەکییەکانمان:

ئامانجی سەرەکیی دامەزراوەکە، درێژکردنەوەی ئەو میراتە کولتوورییە دەوڵەمەندەیە کە سلێمانی هەیبووە و پێی ناسراوە. ڕەنگە لە هەندێک سەردەمی سەختدا نووسەران و هونەرمەندان پاڵپشتیی پیویست نەکرابن و هیچ لایەنێکیان لە پشت نەبووبێت بۆ ئەوەی چالاک و پڕکار بمیننەوە، دامەزراوەی چەتری کولتووریی سلێمانی دەیەوێت، ئەو وزانە ببوژێنێتەوە و بیانهێنێتەوە مەیدانی کار و دواجار سلێمانییش ئەو شوناسە لە مێژینە و ڕاستەقینەیەی لەدەست نەدات.

دیدگا

دیدگای دامەزراوەی چەتری کولتووریی سلێمانی، دیدگایەکی مەدەنییانەیە. دامەزراوەکە بڕاوی وایە لە هەر جێیەکدا، فیکر، ئەدەب و هونەر، لاواز کران و پاشەکشەیان کرد، ئەوا لە جێی ئەوان، بیری توندڕەوی و ترس و دەمارگیری، بەهێز دەبێت.